شه‌وی هه‌ینی ٤ی ڕه‌شه‌مه، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی مه‌ریوان به ناوی “یاسین فه‌لاحی” به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی به‌سه‌ختی بریندار بوو.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، شه‌وی هه‌ینی كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر له سنووری نه‌وسوود كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی گوندی “وشكه‌ڵان”ی سه‌ر به شاری مه‌ریوان به ناوی “یاسین فه‌لاحی” ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ له كاتی هه‌ڵهاتن دا له به‌رزایی كه‌وتۆته خواره‌وه و جه‌سته‌ی له چه‌ند لاوه به‌سه‌ختی بریندار بووه. جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌و كۆڵبه‌ر به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.