له ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ گه‌نج به ناوه‌كانی “ڕه‌زا مورادی” خه‌ڵكی گێڵانغه‌رب، “محه‌ممه‌د كه‌ریمی” خه‌ڵكی شاباد و “فوئاد چالاك” خه‌ڵكی مهاباد له ڕێگه‌ی خۆكوژییه‌وه كۆتاییان به ژیانیان هێناوه.
ڕۆژی ٢٣ی ڕێبه‌ندان، “ڕه‌زا مورادی” خه‌ڵكی شارستانی گێڵانغه‌رب له پارێزگای كرماشان له ڕێگه‌ی خۆگوژییهوه كۆتایی به ژیانی هێنا. هه‌روه‌ها ڕۆژی ٢٦ی ڕێبه‌ندان، “محه‌ممه‌د كه‌ریمی” لاوی خه‌ڵكی شاباد له ڕێگه‌ی هه‌ڵواسینی خۆیه‌وه كۆتایی به ژیانی هاوردووه و شه‌وی هه‌مان ڕۆژ، لاوێكی خه‌ڵكی مه‌هاباد به ناوی “فوئاد چالاك” له ڕێگه‌ی خواردنی حه‌به‌وه خۆی كوشتووه. به‌پێی ئاماری تۆماركراو له ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، له ماوه‌ی ٢٧ ڕۆژی ڕابردووی مانگی ڕێبه‌ندان دا، زیاتر له ٢٧ كه‌س له شاره‌كانی كوردستان خۆیان كوشتووه و نیوه‌یان ته‌مه‌نیان ژێر ١٨ ساڵ بووه.