لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هێزه‌كانی ئیدارەی ئیتلاعات، هەڵیانکوتایە سەر ماڵی سێ چالاکی ئایینیی لە شاری بۆكان و هه‌ر سێكیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌كرێگیراوانی ئیداره‌ی ئیتلاعات بە شەش ئۆتۆمبێلەوە هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی “محیەدین محەممەدزادە”، ئیمامی جومعەی گوندی نۆبەهاری بۆكان و دوای پشکنینی ماڵەکە، دەستیان بەسەر كه‌لووپه‌له شهخسیهكانیدا گرتووە. هێزه‌كانی ڕژیم هاوكات هێرشیان بردۆته سەر ماڵی چالاکوانێکی دیكەی مه‌زهه‌بی بە ناوی “كەریم نەورۆزی” و دوای پشکنینی ماڵەکەی، له‌بتاب و مۆبایلی خۆی و منداڵەكەیان زه‌وت كرد. چه‌ند ڕۆژ به‌دوای ڕفاندنی ئه‌و دوو هاووڵاتیه، ئیتلاعاتی سپای پاسداران به پێنج ئۆتۆمبێله‌وه چوونەته بەر دەرگای ماڵی “فارووق حسێنی” و وێڕای شکاندنی قوفڵی درگای ماڵه‌كه، ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌یان ئازار داوه.