کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

داخستنی هەژماری بانکی کاسبکارانی بۆکان دوای مانگرتنی گشتی

داخستنی هەژماری بانکی کاسبکارانی بۆکان دوای مانگرتنی گشتی 2

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، بە فەرمانی بەرپرسی بەڕێوەبەریی ڕێكخراوی پیشەسازی، مه‌عده‌ن و بازرگانی شاری بۆکان، هەژماری بانکی كۆمه‌ڵێك لە کاسبکارانی ئەو شارە بەهۆی بەشداریکردنیان لە مانگرتنی گشتی ئەم مانگە، داخراوە.

بەپێی زانیارییانەكان، بانکە جیاوازەکانی بۆكان وەک “ڕیفاه” و “میللەت” بە فەرمانی بەڕێوەبەری ڕێكخراوی پیشەسازی، مه‌عده‌ن و بازرگانی(سمت)، هەژماری بانکی کاسبکارانی ئەم شارەیان داخستووە. پێشتر هه‌واڵی داخستنی هەژمارە بانکییەکانی کاسبکاران له‌ شارەکانی سەقز و مەهاباد بڵاو كرابوو. شایانی باسە کە ڕۆژی سێشەممە، ١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، بە نیشانەی ناڕەزایەتی به‌رامبه‌ر له‌سێداره‌دانی چوار بەندکراوی سیاسی بە ناوەکانی “موحسن مەزڵووم”، “محەممەد فەرامەرزی”، “وەفا ئازەربار” و “پژمان فاتحی”، هه‌روه‌ها به‌رزبوونه‌وی ئاماری ئێعدامه‌كان له‌ كوردستان، هاووڵاتییان لە شارە جیاوازەکانی کوردستان مانگرتنی گشتییان بەڕێوە برد.