کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سووکایەتی رژیم بە بەندکراوان لە ڕێپێوانی ٢٢ی به‌همه‌ن

سووکایەتی رژیم بە بەندکراوان لە ڕێپێوانی ٢٢ی به‌همه‌ن 1

ڕۆژی یەکشەممە، ٢٢ی ڕێبەندانی ئەمساڵ، ڕژیم بە مەبەستی قەرەباڵغ نیشاندانی ڕێپێوانی ئەم ڕۆژە، جیا لە هەڕەشە لە قوتابییان، مامۆستایان و کارمەندەکانی ئیدارەکان بۆ بەشداری لەم مه‌راسمه‌، کۆمەڵێک لە بەندکراوانی ناچار بە بەشداری لەم ڕێپێوانەدا کردووە.

ڕۆژی یەکشەممە لە ٤٥ ساڵەی سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران و بەتاڵانبردنی دەسکەوتەکانی ئەم شۆڕشە لەلایەن ڕژیمەوە، مەحموودی، دادستانی پیرانشار فەرمانی داوە تاکوو ئەو بەندکراوانەی کە بە پێبەندی ئێلێکترۆنییەوە ئازاد کراون یان ئەوانەی لە مەرەخەسیدان، بە زۆر ڕاکێشی ڕێپێوانی ٢٢ی ڕێبەندان بکرێن. ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم هه‌روه‌ها فه‌رمانی داوه‌ کە ئەم کەسانە ئاڵای ڕژیمیان بەدەستەوە بێت و لەم رێپێوانەدا بەشدار بن.