ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٤ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، كرێكارانی شاغڵ له ته‌واوی به‌شه‌كانی گرووپی مللی فولادی ئه‌هواز ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شاغڵ له ته‌واوی به‌شه‌كانی شیركه‌تی مللی فولادی ئه‌هواز بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان، ده‌ستیان له كار كێشاوه و له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری ئیداری شیركه‌ت كۆبوونه‌ته‌وه. كرێكاران خوازیاری به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی، به‌ڕێوه‌چوونی یاسای ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، دابینكردنی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، گۆڕانی گرێبه‌ست و گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكاره له‌سه‌ركار ده‌ركراوه‌كانیان بۆ سه‌ر كار بوون.