ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی ڕێبه‌ندان، ژنێكی خه‌ڵكی پیرانشار به ناوی “ڕۆقه‌یه كه‌لهۆڕی” له ڕێگه‌ی هه‌ڵدانی خۆی بۆ نێو به‌ندئاوی “سێڵوێ”، كۆتایی به ژیانی هێنا.
تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری خۆكوژی ئه‌و شارومه‌نده له‌به‌رده‌ستدا نییه، به‌ڵام له سێ ڕۆژی ڕابردوودا ٧ تازه‌لاوی خه‌ڵكی شاره‌كانی كوردستان و ئێران به شێوازی جۆراوجۆر كۆتاییان به ژیانیان هێناوه كه دوو كه‌سیان به ناوه‌كانی “ڕۆژان مۆعین” و “هۆنیا به‌هرامی” خه‌ڵكی شاره‌كانی سه‌رده‌شت و سه‌قز بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه ئاماری خۆكوژی له ساڵی ١٤٠٢ به شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار هه‌ڵكشاوه و به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی كه‌مترین بایه‌خێك به كێشه و گرفتی خه‌ڵك ناده‌ن.
