کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بایكۆتی مه‌راسمی حكوومه‌تی ٢٢ی به‌همه‌ن له‌لایه‌ن خه‌ڵكی كوردستان

بایكۆتی مه‌راسمی حكوومه‌تی ٢٢ی به‌همه‌ن له‌لایه‌ن خه‌ڵكی كوردستان

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٢ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی كۆماری پت و سێداره‌، خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی كوردستان ڕێپێوانی ٢٢ی به‌همه‌نیان بایكۆت كرد.

به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، خه‌ڵكی شۆڕشگێڕ و ئازادیخوازی كوردستان وه‌كوو شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران مه‌راسمی حكوومه‌تی ٢٢ی به‌همه‌نیان بایكۆت كرد. ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا به‌ تبلیغ كردن، بڵاوكردنی خۆراك له‌ نێو خه‌ڵك و هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌ قوتابیان و كارمه‌ندانی ئیدارات، هه‌وڵی دا شانوویه‌كی به‌هێز له‌ خۆی نیشان بدات، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی شكستی هێنا.