کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕوونی چاره‌نووسی “ئیبراهیم ڕه‌سووڵپور” له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعات

ناڕوونی چاره‌نووسی ئیبراهیم ڕه‌سووڵپور له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعات

به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، چاره‌نووسی “ئیبراهیم ڕه‌سووڵپوور” پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی نه‌غه‌ده‌، به‌ ناڕوونی ماوه‌ته‌وه‌.

بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، “ئیبراهیم ڕەسووڵپوور” تەمەن ٢٨ ساڵە و خەڵکی شاری نەغەدە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانه‌وه‌ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایه‌وه‌. بەدواداچونی بنەماڵەی ڕەسووڵپوور بۆ ئاگادار بوون له‌ چارەنووسی تا ئێستا بێ ئاكام بووه‌ و هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.