ڕۆژی هه‌ینی ٢٠ی ڕێبه‌ندان، دوو هاووڵاتیی خەڵکی سەردەشت بە ناوەکانی “شۆڕش ئەبووبەکری” و “دڵشاد محەممەدی” دوای سێ حەفتە دەستبەسەربوون بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ ئازاد کران.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٢ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٤) هێزە ئەمنییەکانی سه‌رده‌شت هێرشیان کردبووە سەر ماڵەکانی “شۆڕش ئەبووبەکری” و “دڵشاد محەممەدی” و ئه‌و دوو هاووڵاتیه‌یان بەبێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ گواستبوو.
