ڕۆژی هه‌ینی ٢ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، به‌هۆی پێكدادانی نێوان دوو ئۆتۆمبێلی سه‌واری له مێحوه‌ری چابه‌هار، ٧ شارومه‌ندی به‌لووچ گیانیان له‌ده‌ستدا و سێ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو ئۆتۆمبێلی پژۆ و ڕنۆ له جاده‌ی نێوان نیكشار بۆ چابه‌هار به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی جاده‌یی بهریهرككهوتوون و له ئاكامی ئه‌و ڕووداودا، ٧ هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ست داوه و سێ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون. جاده‌ی چابه‌هار مێحوه‌رێكی تڕانزیتیه، به‌ڵام ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ر هیچ ئیمكانات و ستانداردێكی بۆ دابین نه‌كردووه و ساڵانه به هه‌زاران كه‌س له جاده‌كانی پارێزگای سیستان و به‌لووچستان به‌هۆی بێبه‌شبوونی ئوستان له ئیمكاناتی، ڕۆژ ده‌بنه قوربانی.