ڕۆژی هه‌ینی ٢٠ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، هه‌زاران خوێندكاری نیجریایی و هه‌زاران خۆپێشانده‌ری خه‌ڵكی سنێگاڵ دژبه ده‌وڵه‌ته‌كانیان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له سنێگاڵ تێكهه‌ڵچوون له نێوان ناڕازیان و هێزه‌كانی پۆلیس ڕوویدا.
به‌پێی ڕاپۆرتی سپۆتنیك، هه‌زاران قوتابی و خوێندكاری خه‌ڵكی نیجریا به مه‌به‌ستی ڕێزگرتن له ٣٤مین ساڵوه‌گه‌ڕی كوژرانی سێ قوتابی له‌لایه‌ن پۆلیس له خۆپێشاندانه‌كانی ساڵی ١٩٩٠ی زاینی، ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تیان دژبه هه‌ر چه‌شنه توندووتیژییه‌ك له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه به‌ڕێوه برد. له‌لایه‌كی دیگه‌وه ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته‌یه خه‌ڵكی وڵاتی سنێگاڵ دژبه ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته خۆپێشاندان ئه‌كه‌ن و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست دواخستنی كاتی هه‌ڵبژارده‌كان نیشان ئه‌ده‌ن. ڕۆژی ڕابردوو پۆلیسی سنێگاڵ هێرشی كرده سه‌ر خۆپێشانده‌ران و تێكهه‌ڵچوون له نێوان خه‌ڵكی ناڕازی و هێزه ئه‌منیه‌كان هاته ئاراوه.
