لە ڕۆژانی ڕابردوودا، فەرماندەی سپای پاسداران لە شاری بانە، ڕایگەیاندووە کە بەبۆنەی دەیەی فەجرەوە، ٦٠٠ بەستەی پێداویستی خۆراكی و بێهداشتی لە نێوان خەڵکی هەژاری ئهو شارهی دابەش کردووە.
بە وتەی بەرپرسانی ڕژیم، بەستەکان، له خۆراكگهلی وهكوو برنج، ڕۆن و باقی پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیان پێكهاتوون و لە نێوان بنەماڵە هەژارەکاندا دابەش کراون و نرخی هەر بەستەیەک ٩٠٠ هەزار تمەن بەراوهرد کراوە. فەرمانداری بانەش، لەو بارەوە وتوویەتی: بەسیجی سازەندگی سپا، هاوکات لەگەڵ ئەم بەستە خۆراکییانە، هەوڵ بۆ ئاڵوگۆڕ لە دۆخی چینی هەژاری کۆمەڵگا دەدات و پێدانی وام و دابینکردنی کار لە بەرنامەکانی داهاتوویدایە.
