شه‌وی چوارشه‌ممه ١٨ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، به‌دوای دۆڕانی یانه‌ی تۆپی پێی ئێران به یانه‌ی قه‌ته‌ر، خه‌ڵكی كوردستان و ئێران ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له ئاست دۆڕانی یانه‌ی حكوومه‌تی خۆشیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، لاوانی ئازادیخواز له شاره‌كانی جوانڕۆ، سنه، سه‌قز، قه‌زوێن، ئه‌هواز، به‌نده‌رئه‌نزه‌لی و تاران به لێدانی بۆقی ماشین و هه‌ڵپه‌ڕكێ، شایی خۆیان له ئاست دۆڕانی یانه‌ی تۆپی پێی حكوومه‌تی نیشان داوه. خه‌ڵكی ناڕازی ده‌ڵێن: ئه‌و تیمه نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵك ناكات و ئه‌خلاقی وه‌رزشیان نییه، سه‌ر به حكوومه‌تن و له ئاست جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیم بێده‌نگن، له‌به‌ر ئه‌وه خۆشی ئه‌كه‌ین كه ڕژیم پڕۆپاگه‌نده‌ی زۆریان پێوه د‌كات.