پاش نیوه‌ڕۆی سێشه‌ممه ١٧ی ڕێبه‌ندان، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی گوندی “وێژنان”ی سه‌ر به شارستانی گێڵانغه‌رب، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین له ناوچه‌ی “بان ساڵات”ی سوومار به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، یه‌كێك له برینداره‌كان هەردوو قاچ و دەستێکی لەدەستداوە، هاوڕێكەشی تووشی برینێکی سەختی چاو و سەر بووە. لە ماوەی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا، به‌لانیکەم حەوت هاووڵاتی لە ناوچە سنوورییەکان بەهۆی تەقینەوەی مین و پاشماوه‌ی تەقەمەنی سه‌رده‌می شه‌ڕی نێوان ئێران و عێراق، گیانیان لەدەستداوە و ٢٠ هاووڵاتی دیکەش بریندار یان كه‌م ئەندام بوون.
