کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕوونی چارەنووسی “ئارام سەبزی” له‌ گرتووخانه‌ی ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كانی بۆكان

ناڕوونی چارەنووسی ئارام سەبزی له‌ گرتووخانه‌ی ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كانی

سەرەڕای تێپەڕبوونی ٢٠ ڕۆژ به‌سه‌ر كاتی دەستبەسەرکرانی “ئارام سەبزی” هاووڵاتی تەمەن ٣٠ ساڵی خەڵکی بۆکان و بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی لەبەر دەستدا نییە.

“ئارام سەبزی” ئێوارەی چوارشەممە ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٢، دوای هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆسەر ماڵەکەیان دەستبەسەر و ده‌ست به‌سه‌ر كه‌لووپه‌له‌ شه‌خسیه‌كانی دا گیرا. ناڕوونیی چارەنووسی ئەو لاوە لە حاڵێکدایە کە بەوتەی کەس و كاری، ناوبراو نەخۆشیی دەروونی هەیە و دەستی ڕاستی لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا شکاوە. ئارام تەنانەت لە خزمەتی زۆرەملێی سەربازی بە کەڵک وەرگرتن لە کارتی سووری سەربازی بەخشراوە و ئێستا هۆكاری ڕفاندن و شوێنی ڕاگێرانی بۆ بنه‌ماڵه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه‌ و نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ڕۆڵه‌كه‌یانن.