ڕۆژی دووشه‌ممه ١٦ی ڕێبه‌ندان، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له شاره‌كانی كوردستان و ئێران دژبه دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له شاره‌كانی سنه، ورمێ، كرماشان، ئیلام، مه‌ریوان، قوروه، بیجاڕ، ئه‌رده‌بیل، ته‌ورێز، تاران، ئه‌راك، كرمان، ئه‌هواز، ئیسفه‌هان، به‌نده‌ر عه‌باس، خۆڕه‌م ئاوا و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران بۆ جارێكی دیگه له ئاست دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی خۆپێشاندانیان كردووه. خانه‌نشینكراوانی موخابرات خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا به‌پێی هێڵی هه‌ژاری، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی یه‌كسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه بوون.