کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گوشاری ئیداره‌ی ئیتلاعات بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان بۆ وه‌رگرتنی دیه‌

گوشاری ئیداره‌ی ئیتلاعات بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان بۆ وه‌رگرتنی

ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامی به‌ هاوكاری ده‌زگای قه‌زایی كۆمه‌ڵێك له‌ بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی شۆڕشی ژینایان خستۆته‌ ژێر گوشار تاكوو به‌ وه‌رگرتنی دیه‌ واز له‌ سكاڵا بێرن و بێده‌نگی ڕابگرن.

به‌پێی یاسای بنه‌ڕه‌تی وڵات، وه‌رگرتنی دیه‌ مافی بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كه‌یه‌ و ده‌زگای قه‌زایی ناتوانێت دایك و باوكی كوژراوه‌كه‌ به‌ زۆر ناچار به‌ وه‌رگرتنی دیه‌ بكات، ئه‌ركی ده‌زگای قه‌زایی به‌دواداچوون بۆ بكوژه‌كه‌ و سزادانیه‌تی به‌ڵام ئه‌نجامی نادات. ئامانجی ڕژیم له‌و كاره‌ بێده‌نگ كردنی بنه‌ماڵه‌كان و ڕێگری له‌ چالاكییه‌كانیان بۆ دادخوازی خوێنی به‌ ناحه‌ق ڕژاوی ڕۆڵه‌كانیانه‌ و له‌و ڕێگایه‌ زۆر جار بنه‌ماڵه‌كان ئازار ده‌درێن.