شه‌وی یه‌كشه‌ممه ٨ی ڕێبه‌ندان، “پژمان فاتحی”، “وه‌فا ئازه‌ربار”، “محه‌ممه‌د فه‌رامه‌رزی” و “موحسن مه‌زڵووم”، چوار به‌ندكراوی سیاسی كوردیان له زیندانی ئێڤینه‌وه بۆ زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج گواسته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تی و قه‌زاییه‌كانی ڕژیم پاش دوایین دیداری “پژمان فاتحی”، “وه‌فا ئازه‌ربار”، “محه‌ممه‌د فه‌رامه‌رزی” و “موحسن مه‌زڵووم” له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان، هه‌ر چواره‌كه‌یان به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكرانی حوكمه‌كه‌یان ڕاگوێزی زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج كردووه. پاش ١٩ مانگ بێخه‌به‌ری ئه‌مه یه‌كه‌م دیداری بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و چوار به‌ندكراوه له‌گه‌ڵ ڕۆڵه‌كانیان بوو، له‌و دیداره‌دا “پژمان فاتحی” په‌یامێكی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه و خه‌ڵكی كوردستان كرد كه مه‌زموونی په‌یامه‌كه به‌م شێوه‌یه: “مه‌رگی من مه‌رگێكی شكۆداره، شانازی پێوه ده‌كه‌م، جلی ڕه‌شم بۆ له‌به‌ر نه‌كه‌ن، دلگران نه‌بن و هاوسه‌نگه‌ره‌كانم ئه‌بێ شانازیم پێوه بكه‌ن، ئه‌و ڕێگا پیرۆزه كه گرتوومه‌ته به‌ر ده‌مزانی تاوانی هه‌یه”. شایانی باسه كه هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌واڵه، شاری سنه به ته‌واوی میلیتاریزه كراوه و هێزه‌كانی ڕژیم له شه‌قامه‌كاندا جێگیر كراون.
