كۆمیته‌ی سه‌راسه‌ری خوێندكارانی كوردستان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٨ی ڕێبه‌ندان، له به‌یاننامه‌یێكدا خوازیاری مانگرتنی سه‌راسه‌ری وه‌كوو كاردانهوهیێك به‌رامبه‌ر به ئه‌گه‌ری ئێعدامی “وه‌فا ئازه‌ربار”، “پژمان فاتحی”، “موحسن مه‌زڵووم” و “محه‌ممه‌د فه‌رامه‌رزی” بوون.
کۆمیتەی سەراسەری خوێندکارانی کوردستان، ڕوو لە خەڵك لە سەراسەری ئێران داوای مانگرتنێكی یەكپارچەیان لە كاردانەوە بەرامبه‌ر به ئەگەری جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدانی چوار زیندانیی سیاسیی کورد كرد. کۆمیتەی سەراسەری خوێندکارانی کوردستان یەکێکە لەو ڕێکخراوە مەدەنییانەیه کە لە بزووتنەوەی “ژن،ژیان،ئازادی” و مەیدانی خەباتی خوێندکاری‌دا چالاکە.