شه‌وی هه‌ینی ٦ی ڕێبه‌ندان، به‌ندكراوێك بە ناوی “سەردار ئەسغەری” بە هۆی نەگواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە لە كەرەنتینەی زیندانی سەقز گیانی لەدەست دا.
“سەردار ئەسغەری” شەوی ڕابردوو، له كه‌ره‌نتینه‌ی زیندانی سه‌قز باری جەستەیی تێكچووە و بەرپرسانی زیندان ڕێگەیان نەداوە بگەیەندرێتە نەخۆشخانە و گیانی لەدەستداوە. به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و به‌ندكراوه بە هۆی تاوانی (دزی) لە زیندانی گشتی سەقز زیندانی کرابوو و پێشتر به‌هۆی خراپی دۆخی ته‌ندرووستی داوای گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندانی كردبوو، به‌ڵام به‌رپرسانی زیندان له گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه خۆیان بوارد.
