ڕۆژی ٣ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، چالاكێكی سیاسی خه‌ڵكی تیكاب به ناوی “فه‌رشید ئه‌سعه‌دی” له‌لایه‌ن پۆلیسی شاری نه‌وشه‌هیری توركیا بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
“فه‌رشید ئه‌سعه‌دی” پاش ١٦ ساڵ مانه‌وه له وڵاتی توركیا و سێ جار ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له ئاست بڕیاری ئیداره‌ی كۆچبه‌رانی توركیا بۆ ڕه‌دكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌كانی له دادگای ئه‌و شاره، ئێستا مه‌ترسی دیپۆرتكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ره. ناوبراو مانگی گه‌لاوێژی ١٣٨٦ی هه‌تاوی به هۆی هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم و گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان، ناچار به كۆچكردن بۆ وڵاتی توركیا بوو.
