“میلاد محه‌ممه‌دی” برای “شه‌هریار محه‌ممه‌دی” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا، له ڕۆژی دووشه‌ممه ٢ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢وه له ناڕه‌زایه‌تی به شه‌پۆلی ئێعدامی به‌ندكراوان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی، له شاری تۆرنتۆی كانادا مانی گرتووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “میلاد محه‌ممه‌دی” هه‌ر ڕۆژ له سه‌رمای ١٨ پله‌ی ژێر سفردا له سه‌ر شه‌قام ناڕه‌زایه‌تی ده‌ر ئه‌بڕێت و له ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه چه‌ندین چالاكی سیاسی و مه‌ده‌نی دیكه په‌یوه‌ست به‌و مانكرتنه بوون. میلاد له په‌یامێكدا ڕایگه‌یاندووه كه ڕۆژی شه‌ممه خۆپێشاندانی دژبه‌رانی كۆماری ئیسلامی له‌و شوێنه به‌ڕێوه ده‌چێت و داوای له ئێرانیانی ئازادیخوازی دانیشتووی كانادا كردووه كه په‌یوه‌ست به‌و چالاكییه بن. شایانی باسه كه ٦١ به‌ندكراوی ژن له زیندانی ئێڤین و كۆمه‌ڵێك له چالاكانی سیاسی، مه‌ده‌نی و كرێكاری به مه‌به‌ستی ڕێگری كردن له ئێعدامی به‌ندكراوان له به‌ندیخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی دا ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن.
