ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٥ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، كۆمه‌ڵێك له لاوانی شۆڕشگێڕی سنه دیواری شاره‌كه‌یان به دروشمی دژه حكوومه‌ت نه‌خشاند.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، لاوانی شۆڕشگێڕی سنه له ناڕه‌زایه‌تی به شه‌پۆلی ئێعدامی به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه، دیواری شاره‌كه‌یان به دروشمه‌كانی “مه‌رگ بۆ كۆماری ئیسلامی”، ” مه‌رگ بۆ خامنه‌یی”، “ژن،ژیان،ئازادی”، “بێده‌نگی مانای نیه، شۆڕش درێژه‌ی هه‌یه” و “نا بۆ ئێعدام و سه‌ركوت” نه‌خشاندووه.
