به‌پێی ڕاپۆرتی ناونده‌كانی مافی مرۆڤ، “ناسر داله” زیندانی سیاسی به‌ندكراو له به‌ندیخانه‌ی ماكۆ، له ناڕه‌زایه‌تی به بێبه‌شكرانی له مافه سه‌ره‌تاییه‌كان، ده‌ستی داوه‌ته مانگرتن له خواردن.
به‌پێی زانیارییه‌كان، دادستانی پیرانشار به ناوی “موجه‌ته‌با مه‌حموودی” ڕێگه‌ی له پێدانی مه‌ره‌خسی و ئازادی به مه‌رجی “ناسر داله” گرتووه. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه ئه‌و به‌ندكراوه سیاسیه زیاتر له نیوه‌ی ماوه‌ی به‌ندكرانی تێپه‌ڕ كردووه و ڕایگه‌یاندووه كه تا گه‌یشتن به داخوازییه‌كانی درێژه به مانگرتن ئه‌دات. “ناسر داله” ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ، خه‌ڵكی گوندی “زه‌نگ ئاباد”ی سه‌ر به پیرانشار، سه‌ره‌تای مانگی خه‌رمانانی ١٤٠١، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر به تۆمه‌تی موحاره‌به به سێ ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرا و ئه‌بێ دوو ساڵ له ماوه‌ی به‌ندكرانی له زیندانی ماكۆ تێپه‌ڕ بكات.
