پای چه‌پی “جه‌وهه‌ر مورادی” كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی سه‌قز كه به‌هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم بریندار كرابوو، پاش ٧ نه‌شته‌رگه‌ری له‌لایه‌ن پزیشكانه‌وه قه‌تع كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٤ی به‌فرانباری ١٤٠٢، “جه‌وهه‌ر مورادی” كۆڵبه‌ری ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵی خه‌ڵكی سه‌قز به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه بریندار كرا. ئه‌و كۆڵبه‌ره پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه ٧ جار نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كرا به‌ڵام برینه‌كانی سارێژ نه‌بوو و پزیشكان ناچار بوون قاچێكی ببڕنه‌وه.