شه‌وی چوارشه‌ممه ٤ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، كچێكی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵی خه‌ڵكی گوندی “ماشكان”ی سه‌ر به پیرانشار به ناوی “فه‌رزانه قادری ئه‌قده‌م” به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆتایی به ژیانی هێنا.
له‌ماوه‌ی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا، به‌لانیكه‌م ٧ هاووڵاتی له شاری شاباد ده‌ستیان داوه‌ته خۆكوژی و له شاره‌كانی سه‌رده‌شت، پیرانشار، سنه، كرماشان، جوانڕۆ و ورمێ به هه‌مان شێوه چه‌ندین كچ و كوڕی گه‌نج له ڕێگه‌ی خۆكوژیه‌وه كۆتاییان به ژیانیان هێناوه. نه‌بوونی هه‌لی كار، هه‌ژاری سه‌پێندراو به سه‌ر كۆمه‌ڵگا، نه‌بوونی ئازادی، سه‌ركوتی وه‌حشیانه‌ی كۆماری ئیسلامی، نه‌بوونی هیوا به داهاتوو، كه‌م ئیمكاناتی، كولتووری پیاوسالاری، گیرۆده بوون به مادده‌ی هۆشبه‌ر و هاوسه‌رگیری ئیجباری له تهممهنی منداڵی دا سه‌ره‌كی ترین هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی خۆكوژی له‌نێو لاوان و گه‌نجانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه.