به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، لقی ٣٩ی دیوانی باڵای وڵات، حوكمی ئێعدامی “یووسف ئه‌حمه‌دی” به‌ندكراوی سیاسی خه‌ڵكی بانه‌ی پشتڕاست كردۆته‌وه.
پاش سێ ساڵ و چوار مانگ به‌ندكران له زیندانی سنه، “یووسف ئه‌حمه‌دی” له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره به سه‌رۆكایه‌تی قازی “سه‌عیدی”، به تۆمه‌تی “شه‌ڕی چه‌كداری دژی نیزام” به ئێعدام مه‌حكووم و سێ به‌ندكراوی سیاسی هاودۆسیه‌ی به ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د كه‌ریمی”، “محه‌ممه‌د فه‌یزی” و باست كه‌ریمی” به تۆمه‌تی “هاوكاری له شه‌ڕی چه‌كداری دژبه ڕژیم” سه‌رجه‌م به ٦٥ ساڵ زیندان سزا دراون. ئه‌و چوار هاووڵاتیه سه‌ره‌تای مانگی گوڵانی ساڵی ٩٩ی هه‌تاوی هاوكات له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی به‌ندكرانی هاووڵاتیانی بانه‌یی، به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ئه‌شكه‌نجه و وه‌رگرتنی ئێعترافی ئیجباری ڕه‌وانه‌ی زیندانی سنه كران.