بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ٤ ڕێبەندانی ١٤٠٢، “سەلمان ئەفرا”، هاووڵاتی تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی گوندی “نێ”ی سەر بە شاری مەریوان، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاته‌وه دەستبەسەر کرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “سه‌لمان ئه‌فرا” بە شێوەیەکی دڕندانە و بەبێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی و دادوەری دەستبەسەر کراوە. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری به‌ندكران و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ ئەو هاووڵاتیه، لە بەردەستدا نییە. شایانی باسە کە ناوبراو پێشتر، واتە لە ساڵی ٩٦ی هه‌تاوی سزای یەک ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپا و پاش ماوەیەک، به مه‌رج لە زیندان ئازاد کرا، به‌ڵام لە کاتی دەستبەسەرکردنی بەکۆمەڵی هاووڵاتییان لە نەورۆزی ساڵی ١٤٠٠ بۆ جارێكی دیكه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ڕفێندرا.