ڕۆژی دووشه‌ممه ٢ی ڕێبه‌ندان، بۆمبێكی چێندراو به ئۆتۆمبێلێكی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك له ڕۆژئاوای ڕه‌قه ته‌قیه‌وه و به‌وهۆیه‌وه پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سووری، هێرشه به‌رده‌وامه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان دۆخێكی زۆر مه‌ترسیداری بۆ سه‌دان هه‌زار دانیشتوو و ئاواره‌ی ڕۆژئاوای كوردستان ساز كردووه. ژنان و منداڵان له سه‌رمای زستاندا له دۆخێكی زۆر خراپ‌دا ده‌ژین و ژێرخانه‌كانی خزمه‌تگوزرای له‌ناو چووه. ئه‌و دۆخه هه‌لی بۆ سه‌ر هه‌ڵدانی چه‌كدارانی داعش ڕه‌خساندووه و هه‌ر جار له شوێنێك هێرش ده‌كه‌ن سه‌ر هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك. له نوێترین هێرشی تیرۆریستی دا، بۆمبێك به ئۆتۆمبێلی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك له ده‌ورووبه‌ی شاری ڕه‌قه ته‌قیه‌وه و به‌هۆیه‌وه پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و چه‌ند كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.