ڕۆژی دووشه‌ممه ٢ی ڕێبه‌ندان، هێزه سنوورییه‌كانی عێراق ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان له كۆڵبه‌ران كرد و به‌وهۆیه‌وه كۆڵبه‌رێك گیانی له‌ده‌ستدا و كۆڵبه‌رێكی دیكه بریندار بوو.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، هێزه‌كانی حه‌ره‌سی حدوودی عێراق ڕاسته‌وخۆ كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ریان له ناوچه‌ی تهلیور”ی شۆشمێ عێراق داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، كۆڵبه‌رێك به ناوی “هوشیار مه‌حموودی” گیانی له‌ده‌ستدا و كۆڵبه‌رێكی دیكه‌ش بریندار كرا. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه ڕۆژی شه‌ممه‌ش هه‌شت كۆڵبه‌ر به ناوه‌كانی “مۆبین”، “په‌یام دههۆن”، “سه‌ركه‌وت شێرزاد”، “شۆڕش نه‌سرۆڵڵاهی”، “ئاره‌ش تاپ”، “سه‌بوور مه‌عرووفی”، “جه‌ماڵ سوله‌یمانی” و “ڕێبین تاڵبانی”، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی عێراقه‌وه به لێدان ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر بێ‌ڕێزیان پێكرابوو.