کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕفاندنی چالاکێکی مەدەنی لە پیرانشار

ڕفاندنی چالاکێکی مەدەنی لە پیرانشار 1

به‌یانی سێشه‌ممه‌ ٢٦ی به‌فرانبار، چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی پیرانشار به‌ ناوی “سه‌لاح عوسمانی” ته‌مه‌ن ٤٥ ساڵ، له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران سه‌رله‌به‌یانی سێشه‌ممه به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی‌ هه‌ڵیانكۆتاوه‌ته‌ سه‌ر ماڵی “سه‌لاح عوسمانی” و ناوبراویان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌. شایانی باسه‌ كه‌ تاكاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و هاووڵاتیه‌ له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.