ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٤ی به‌فرانباری ١٤٠٢، موعه‌لیمان و مامۆستایانی وانه‌بێژ كه چه‌ند مانگه بایكۆتی ده‌وامیان كردووه، بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان له ١٣ شاری هه‌رێمی كوردستان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
پاش ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ڵێنی دا دوو داواكاری سه‌ره‌كی موعه‌لیمان جێبه‌جێ بكات و به‌رنامه‌ی وتنه‌وه‌ی وانه‌ی ساڵی تازه‌ی زاینی بڵاو كرده‌وه، مامۆستایانی ناڕازی ڕایانگه‌یاند تا ئه‌و كاته‌ی هه‌نگاوێكی كرده‌وه‌یی بۆ جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانیان هه‌ڵ نه‌گیریێت، ده‌ست له مانگرتن هه‌ڵ ناگرن و درێژه به بایكۆتی ده‌وام ئه‌ده‌ن. مامۆستایانی هه‌رێمی كوردستان خوازیاری به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی، به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌كانیان، په‌رداختی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كان، گۆڕانی گرێبه‌سته‌كان له كاتییه‌وه بۆ هه‌میشه‌یی و چاكسازی له بواری ژیان و مه‌عیشه‌تیان بوون.
