به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای هاوئاهه‌نگی بۆ پێكهێنانی ڕێكخراوه‌ی سه‌ربه‌خۆی كرێكاری، “شه‌ریفه ڕه‌سووڵی” چالاكی كرێكاری به‌ندكراو له زیندانی سنه، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه‌وه خراوه‌ته ژێر گوشار بۆ ئه‌وه‌ی ئێعترافی ئیجباری لێ وه‌ربگرن.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه ئه‌و چالاكه كرێكارییه‌یان داوه‌ته به‌ر لێدان و به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازاریان داوه. “شه‌ریف ڕه‌سووڵی” ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢١ی به‌فرانبار له زیندانی سنه‌وه بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی گوازراوه‌ته‌وه و كاتێك گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه بۆ به‌ندی ژنان، ئاسه‌واری ئه‌شكه‌نجه به جه‌سته‌یه‌وه دیار بووه. ئه‌و چالاكه كرێكارییه ڕۆژی ١٤ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، له كاتی ڕۆیشتن بۆ سه‌ر كار، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه له شاری ڕه‌شت، ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر بۆ زیندانی سنه گوازرایه‌وه. ناوبراو له ماوه‌ی به‌ندكرانیدا ته‌نیا دوو جار له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی په‌یوه‌ندی كورتی تهلهفوونی هه‌بووه و له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری بێبه‌ش كراوه.
