جێگری نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران، سه‌پاندنی سزای سێداره لەلایەن كۆماری ئیسلامیه‌وه به‌سه‌ر چوار بەندکراوی سیاسی به ناوه‌كانی “وه‌فا ئازه‌ربار”، “محه‌ممه‌د فه‌رامه‌رزی”، “پژمان فاتحی” و “موحسن مه‌زڵووم”ی به توندی مه‌حكووم كرد.
ڕۆژی هەینی، ٢٢ی بەفرانبار، “ئابراهام پاڵی”، جێگری نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی ئه‌و حوكمه ڕایگه‌یاند: حکوومەتی ئێران هێشتا لە ڕێگەی “دانپێدانانی زۆرەملێ، دادگاییكردنی نادادپەروەرانە و تۆمەتبارکردنی بێ بنەما” هەوڵدەدات دەنگی ناڕەزایەتییەکان و نه‌یاره سیاسییەکانی کپ بکات. ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئه‌مریكا، داوای لە دەسەڵاتدارانی ئێران كرد، هەموو زیندانییانی سیاسی کە بە “ناڕەوا” دەستبەسەر کراون ئازاد بکرێن و دەست لە سەرکوتی وه‌حشیانه‌ی خه‌ڵك هه‌ڵبگرن.