کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گواستنه‌وه‌ی “فوئاد فەتحی” لە زیندانی ئێڤینەوە بۆ نەخۆشخانە

گواستنه‌وه‌ی فوئاد فەتحی لە زیندانی ئێڤینەوە بۆ نەخۆشخانە 2

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٠ی به‌فرانبار، “فوئاد(سیرۆس) فەتحی”، چالاکی کرێکاری خەڵکی سنە، بە هۆی تێکچوونی باری ته‌ندرووستی بۆ جارێكی دیكه‌ لە زیندانی ئێڤینەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی تاڵقانی تاران کرا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، “فوئاد فه‌تحی” بەدەست ئازاری هه‌ر دوو گوێی دەناڵێنێت، بە وتەی پزیشکان، ئیلتهابی هه‌ر دوو گوێی فوئاد وایکردووە توانای بیستنی کەم بێتەوە. ناوبراو پێشتر لەلایەن لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تاران بە تۆمەتی “چالاكی دژی ئاسایشی نەتەوەیی” و “ئەندامبوون لە یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم”، بە چوار ساڵ زیندان، دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی سه‌فه‌ر بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی چالاكی له‌ گرووپ و حیزبه‌ سیاسیه‌كان مەحکووم کرابوو.