ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٠ی به‌فرانباری ١٤٠٢، كوردانی دانیشووتی ئۆردووگای مه‌خموور و شاری تۆرنتۆی كانادا، دژبه هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان و ئیدانه‌كردنی تیرۆری سه‌كینه جانسز و هاورێیانی له پاریس، خۆپێشاندانیان كرد.
هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵوه‌گه‌ڕی تیرۆری “سه‌كینه جانسز” و هاوڕێیانی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیاوه له فه‌ڕانسه، كوردانی دانیشتووی ئۆردووگای مخموور و شاری تۆرنتۆی كانادا خۆپێشاندانیان كرد. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه خوازیاری ڕاگرتنی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان و له‌ناوبردنی ژێرخانه‌كانی خزمه‌تگوزاری له باكووری سووریه بوون. خۆپێشانده‌ران دروشمه‌كانی “بژی به‌رخۆدانی ڕۆژئاوا”، “بژی به‌رخۆدانی به‌ندكراوانی سیاسی نێو زیندان”، “ژن،ژیان،ئازادی”، “ئه‌ردۆغان تیرۆریست” و “ئازادی بۆ ئۆجالان”یان به‌رز كرده‌وه و خوازیاری سزادانی تاوانبارانی تیرۆری چالاكانی سیاسی له فه‌ڕانسه بوون.
