“مەسعوود شەمس نژاد”، پارێزەری “موحسین مەزڵووم”، “پژمان فاتحی”، “وەفا ئازەربار” و “هەژیر فەرامەرزی”، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٩ی به‌فرانبار ڕایگه‌یاند: داواكاری خۆی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی ئه‌و چوار به‌ندكراوه سیاسیه به مه‌به‌ستی پێداچوونه‌وه به حوكمه‌كه‌یان ڕاده‌ستی دیوانی باڵای وڵات كردووه.
ئەو پارێزەرە بە ئاماژەدان بە دەستڕانەگەیشتنی بە په‌روه‌نده‌ی ئەو زیندانییە سیاسییانە، ڕایگەیاند کە سەرەڕای ئاستەنگەکانی ئێستا، دووبارە دادگاییکردنەوهیان بە ئاماژەدان بە یەکێک لە بڕگەکانی یاسایی سیستەمی قه‌زایی کۆماری ئیسلامی تۆمار کراوە. “مه‌سعوود شهمس نژاد” هه‌روه‌ها وتی، ئه‌مه ده‌رفه‌تێكه و هیواداره كه حوكمی ئێعدامی ئه‌و چوار به‌ندكراوه ڕابگیرێت.