به‌یانی یه‌كشه‌ممه ١٧ی به‌فرانبار، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی گوندی “گه‌رده‌كشان”ی سه‌ر به شاری شنۆ به ناوی “جیبره‌ئیل ئه‌حمه‌دپور” ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی ڕژیم به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی “جیبره‌ئیل ئه‌حمه‌دپور” و وێڕای بێڕێزی به بنه‌ماڵه‌كه‌ی، ناوبراویان به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. تاكاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و هاووڵاتیه له‌به‌رده‌ستدا نییه و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێ ئاكام بووه.
