ڕۆژی شه‌ممه ١٦ی به‌فرانبار، كه‌شاوه‌رزانی شاری چه‌رداوڵی سه‌ر به پارێزگای ئیلام له‌گه‌ڵ تراكتۆره‌كانیان له‌به‌رده‌م به‌خشداری كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ماوه‌ی یه‌ك مانگه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی پشكی گازۆئیلی كه‌شاوه‌رزانی كه‌م كردۆته‌وه و ئه‌و بڕیاره ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی جووتیارانی لێكه‌وتۆته‌وه. كه‌شاوه‌رزانی پارێزگای ئیلام له شاره‌كانی مێهران و چه‌رداول بۆ دووهه‌مین جاره كه له‌به‌رده‌م ناوه‌نده ده‌وڵه‌تیه‌كان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه ئه‌به‌ن، به‌ڵام به‌رپرسانی ڕژیم هیچ وڵامێكی ڕوونیان پێ ناده‌ن.