به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٤ی به‌فرانباری ١٤٠٢، ته‌رمی په‌نابه‌رێكی كوردی خه‌ڵكی دهۆك به ناوی “شه‌مشه‌دین مزووری” ته‌مه‌ن ٤٧ ساڵ، له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له یۆنان دوزرایه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “شه‌مسه‌دین مزووری” ماوه‌ی دوو ساڵه له وڵاتی یۆنان ده‌ژیت و مۆڵه‌تی مانه‌وه له‌و وڵاتی پێ دراوه. نابراو به ڕه‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی دهۆك و دانیشتووی شاری موسڵ بووه، به‌ڵام كه‌سوكاری له شاری دهۆكدا ده‌ژین. پاش گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیسی یۆنان بۆ شوێنی ڕووداوه‌كه، ده‌ركه‌وت كه ناوبراو به چه‌قۆ كوژراوه به‌ڵام هێشتا ڕوون نییه كه له‌لایه‌ن چ كه‌س یا كه‌سانێك و به چ هۆكارێك كوژراوه.