ڕۆژی دووشه‌ممه ١١ی به‌فرانباری ١٤٠٢، كرێكارانی شاره‌داری ڕوودبار له ئاست نه‌دانی حه‌قده‌ست و بیمه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، چوار بۆ پێنج مانگ حه‌قده‌ستی ساڵی ١٤٠٠یان وه‌رنه‌گرتووه و خاوه‌نكار، ئیزافه‌كاری و حه‌قی بیمه‌ی كرێكاران په‌رداخت ناكات. كاتێك له ئاست دۆخی خراپی ژیان و مه‌عیشه‌ت ناڕه‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕن، به‌رپرسانی شاره‌داری ده‌ڵێن: سه‌رچاوه‌ی ماڵیمان بۆ پێدانی ئیزافه‌كاری و بیمهكانتان نییه.
