له ڕۆژانی ڕابردوودا، دۆسیه‌ی “ڕه‌زا ڕه‌سایی” به‌ندكراوی سیاسی مه‌حكووم به ئێعدام، به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردن، ڕه‌وانه‌ی لقی ئیجرای ئه‌حكامی دادگای كرماشان كراوه.
“ڕه‌زا ڕه‌سایی” له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی ژینا له شاری سه‌حنه‌یه كه به تۆمه‌تی كوشتنی فه‌رمانده‌ی ئیتلاعاتی سپای ئه‌و شاره به ناوی “نادر به‌یرامی” به ئێعدام مه‌حكووم كراوه. ناوبراو له ماوه‌ی به‌ندكرانیدا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر بێبه‌ش و به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه كراوه. دادگای ڕژیم له ژێر گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان و له حاڵێكدا هیچ به‌ڵگه‌یێك بۆ سه‌لماندنی تاوانباری ڕه‌زا له‌به‌رده‌ستدا نه‌بوو، ئه‌و هاووڵاتیه‌ی له دۆسیه‌یێكی ساخته‌دا به ئێعدام مه‌حكووم كردووه. شایانی باسه كه ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌ختدا، ئیعترافی ئیجباریان له “ڕه‌زا ڕه‌سایی” وه‌رگرتووه و ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری له‌سێداره‌دانی ئه‌و به‌ندكراوه هۆشداریان به كۆماری ئیسلامی داوه.
