له ڕۆژانی ڕابردوودا، “سه‌عید یووزی” چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی كامیاران، له هێرشی هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی، ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
“سه‌عید یووزی” له چالاكانی كرێكاری و ئه‌ندامی كۆمیته‌ی به‌دواداچوون بۆ دامه‌زراندنی ڕێكخراوی سه‌به‌خۆی كرێكارییه. ناوبراو ڕۆژی پێنجی به‌فرانباری ١٤٠٢، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراوه‌ته‌وه. وێڕای تێپه‌ڕبوونی چوار ڕۆژ به‌سه‌ر كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ئه‌و چالاكه كرێكارییه، هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه و بنه‌ماڵه‌كه‌ی نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون.
