“ماشەڵڵا كەرەمی”، باوکی لەسێدارەدراو “محەممەدمێهدی کەرەمی” و خه‌ڵك بیجاڕ، ڕۆژی ٣١ی گەلاوێژی ١٤٠٢، لەلایەن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی كه‌ره‌ج ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
“ماشا‌ڵڵا كه‌ره‌می” لەلایەن ده‌زگای قەزایی ڕژیمه‌وه بە “ئەندامبوون له گرووپی نایاسایی”، “كۆبوونەوە بە مەبەستی تێكدانی ئاسایشی وڵات”، “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “بێڕێزی به پیرۆزییەكان” تۆمەتبار کراوه. ناوبراو، یەکێکە لەو بنەماڵە دادخوازانەیه کە هەمیشە هەوڵی داوە یادی کوڕەکەی لە سەردەمی شۆڕش و لەسێدارەدانی زیندوو بهێڵێتەوە و به‌رده‌وام هاوسۆزیی لەگەڵ دادخوازانی دیکەی ئێران ده‌ربڕیوه. “ماشا‌ڵڵا كه‌ره‌می” به‌دوای دوو مانگ و نیو به‌ندكران له ژووری تاكه‌كه‌سیدا، ڕۆژی ٧ی به‌فرانبار، بۆ زیندانی قزلحه‌سار گوازرایه‌وه و چیتر زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نه‌بووه.