ڕۆژی هه‌ینی ٨ی مانگی به‌فرانبار، ڕێكخراوی ئه‌منیه‌تی توركیا(میت)، له به‌یاننامه‌یه‌كدا هه‌واڵی تیرۆركردنی فه‌رمانده‌یه‌كی “ی.پ.گ”ی به ناوی “ئه‌یمه‌ن جولی” له شاری قامیشلووی ڕۆژئاوای كوردستان ڕاگه‌یاند.
له به‌یاننامه‌كه‌ی ڕێكخراوی میت دا هاتووه: “ئه‌یمه‌ن جولی” خه‌ڵكی شاری عاموودا له ڕۆژئاوای كوردستانه و له چه‌ندین عه‌مه‌لیاتی گه‌وره دژبه ئه‌رته‌شی توركیا به‌شداری كردووه. ده‌زگای ئه‌منیه‌ت و ئاسایشی توركیا هیچ زانیارییه‌كی وردی له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ئه‌و تیرۆره بڵاو نه‌كردۆته‌وه، به‌ڵام هێزه‌كانی دژه تیرۆری ڕۆژئاوای كوردستان ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣ی سیخۆڕی توركیایان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد كه ده‌ستیان له تیرۆركردنی چه‌ند فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانیان بووه.