ڕۆژی چوارشەممە، ٦ی بەفرانباری ١٤٠٢ی هه‌تاوی، “مەنسوور سەلامەت”، هاووڵاتی خەڵکی گوندی “پەسان”ی سەر بە ناوچەی تەرگەوەری ورمێ، لە ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی وه‌حشیانه‌ی هێزه ئه‌منیه‌كانی ئه‌و شاره له گرتووخانه‌دا گیانی به‌ختكرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “مه‌نسوور سه‌لامه‌ت” بە تۆمەتی “هەڵگرتنی چەکی ڕاوکردن” لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دواتر لەژێر گوشار و ئەشکەنجەی دڕندانەی ئەو هێزانەدا تووشی جەڵتەی دڵ بووە و گیانی لەدەست داوە. ناوەندە ئەمنییەکان ئێوارەی ڕۆژی ڕابردوو لە ڕێگەی پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە بنەماڵەی مەنسووریان ئاگادار کردووه کە کوڕەکەیان بەهۆی گوشار و دڵەڕاوکێی زۆر تووشی جەڵتە بووە و گیانی لەدەست داوە. تەرمی “مەنسوور سەلامەت” ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوە و ڕۆژی پێنجشەممە، ٧ی بەفرانبار لە گوندی په‌سان ئه‌سپه‌رده‌ی خاك كرا.
