ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٧ی به‌فرانباری ١٤٠٢، كۆمه‌ڵێك له دانیشتووانی شاری دێرسیمی باكووری كوردستان، به مه‌به‌ستی ئیدانه‌كردنی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان، ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا هێرشێكی به‌رفراوانی كرده سه‌ر باشوور و ڕۆژئاوای كوردستان و به‌و‌هۆیه‌وه ٨ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ١٨ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. پاش ئه‌و هێرشه، كوردانی دانیشتووی ئورووپا دژی ده‌وڵه‌تی توركیا خۆپێشاندانیان كرد و ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ش كۆمه‌ڵێك له دانیشتووانی شاری دێرسیمی باكووری كوردستان ڕژانه سه‌ر شه‌قام، به‌ڵام هێزه‌كانی پۆلیس هێرشیان كرده سه‌ریان، تێكهه‌ڵچوون ڕوویدا و چه‌ند كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
