کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

زه‌وتكردنی بارمته‌ی به‌ندكراوێكی سیاسی له‌ ورمێ

زه‌وتكردنی بارمته‌ی به‌ندكراوێكی سیاسی له‌ ورمێ 1

دادگای كۆماری ئیسلامی، بڕیاری وەرگرتنی بارمتەی ٢ ملیارد تمه‌نی “سدیق عەینی”، به‌ندكراوی سیاسی پێشووی دەر کرد.

ڕۆژی شەممە ٢ی بەفرانباری ١٤٠٢، بنەماڵەی عەینی بانگهێشتی دادگای نیزامی یەکی پارێزگای ورمێ کراون و پێیان ڕاگەیەندراوە کە ٢ ملیارد تمه‌ن وه‌سیقه‌ی کوڕەکەیان زوت ده‌كرێت. دادگا ٤٥ ڕۆژ کاتی بەم بنەماڵەیە داوە تاکوو بارمتەکە ڕادەست بکەن، ئەگینا بارمتەکە دەستی بەسەردا دەگیرێت. ڕۆژی سێشەممە، ٢٩ی پووشپەڕی ١٤٠٠، “سدیق عەینی”، خەڵك شنۆ، بە دانانی بارمتەی ٢ میلیارد تمەنی لە زیندانی ئەردەبیل نێردرایە مرەخەسی و دواتر لە ئێران چووە دەرەوە. ناوبراو بە تۆمەتی “سیخوڕی بۆ یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم”، بە ١٠ ساڵ زیندانی تەعزیری و دوورخرانەوە بۆ زیندانی ئەردەبێڵ مەحکووم کرابوو.