ڕۆژی چوارشه‌ممه ٦ی به‌فرانباری ١٤٠٢، له ئۆپراسیۆنی ئه‌رته‌شی توركیا له ناوچه‌كانی ناسراو به “شاخه‌ی زه‌یتوون” و “كانی ئاشتی” له ڕۆژئاوای كوردستان، چوار ئه‌ندامی هێزه‌كان پاراستنی گه‌ڵ گیانیان له‌ده‌ستدا.
له به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیادا هاتووه: ئه‌رته‌شی وڵاته‌كه‌یان له ناوچه عه‌مه‌لیاتیه‌كانی ناسراو به “شاخه‌ی زه‌یتوون” و “كانی ئاشتی”، چوار ئه‌ندامی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل كه ده‌یانویست هێرش بكه‌نه سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانیان، كوشتووه. وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیاش، ڕۆژی ڕابردوو ڕایگه‌یاند كه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، ٧١ ئامانجیان له باشوور و ڕۆژئاوای كوردستان پێكاوه و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا، ٥٩ ئه‌ندامی “پ.ك.ك” و “پ.پ.گ” گیانیان له‌ده‌ست داوه.
